دابەشکردنی بڕوانامەی خولەکانی پڕۆژەی بڕیارەکانم

ڕۆژی شەممە بەرواری 2017/8/26 و لە بۆنەیەکی تایبەتدا هەستاین بە دابەشکردنی بڕوانامەی خولەکانی پڕۆژەی بڕیارەکانم بەسەر هەریەک لە گروپەکانی دووهەم و سێهەم و چوارەمدا کە ژمارەیان 110 فێرخوازبوو.
بە ئامادەبوونی فێرخوازان و خانەوادەکانیان و چەندین میوانی تایبەت و سپۆنسەرانی پڕۆژە و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن مەراسیمەکە بەڕێوەچوو.
سوپاس بۆ خاتوو بیزا بەرزۆ علی هەژار (ڕاهێنەر لە بواری سەرکردایەتی) بۆ پێشکەشکردنی سیمینارەکەی لەبارەی (گرنگی پڕۆسەی سەرکردایەتی لە ژیاندا).
سوپاس بۆ کاک بەڵێن جاف بۆ بەڕێوەبردنی مەراسیمەکە.
سوپاس بۆ ژیر ئاسۆ بۆ پێشکەشکردنی ووتەی بەشداربووانی پڕۆژەی بڕیارەکانم.
سوپاس بۆ شاعیری لاو گەشتیار غەریب بۆ پێشکەشکردنی پارچە هۆنراوەکەی.
سوپاس بۆ کاک پێشەوا خالد (بەرپرسی پڕۆژەی بڕیارەکانم لە سلێمانی) بۆ پێشکەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بە ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەران.
سوپاس بۆ کاک دڵشاد بیتوێنی بۆ ئامادەکارییە میدییاییەکانی مەراسیمەکە.
سوپاس بۆ لیژنەی ئامادەکار و چاودێرانی مەراسیمەکە.
بەخێرهاتنی میوانە بەڕێزەکانمان دەکەین.
هیوای سەرکەوتن بۆ بەشداربووە پێشەنگەکانمان دەخوازین ئێوە چرای کۆمەڵگەن.
سوپاس بۆ سپۆنسەرانی پڕۆژەی بڕیارەکانم.