دەسپێکردنی چوارەمین خولی پڕۆژەی بڕیارەکانم

ئەمڕۆ 20/7 چوارەمین خولی پڕۆژەی بڕیارەکانم لە سلێمانی دەستپێکرد.
پاش نمایشکردنی چەند گرتە ڤیدیۆییەک سەبارەت بە پڕۆژەکە, کاک پێشەوا خالد (بەرپرسی گشتی پڕۆژەی بڕیارەکانم لە سلێمانی) ووتەی بەخێرهاتنی پێشکەشکرد, پاشان د.عبدالفەتاح هەورامی ( بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی سلێمانی) ووتەی کۆلێژی پزیشک پێشکەش کرد پاشان د.زانا احمد قەصاب (خاوەنی بیرۆکەی پڕۆژەی بڕیارەکانم )
ووتەیەکی پێشکەش کرد سەبارەت بە پڕۆژەکە.
وە یەکەمین وانەی خولەکە ( پلان )بوو کە لە لایەن ( م.مەریوان عارف )ەوە تێهەڵکێش بە چەندین چالاکیەوە وترایەوە.

سوپاس بۆ هەریەک لە سپۆنسەرەکانمان:
کۆلێژی پزیشکی
کەناڵی فاڵکۆن فامیلی
کۆمپانیای داهاتی سەرمایە
کۆمپانیای سازیار
کۆمپانیای ئەزمەک
ترەینینگ ئەکادیمی
ئاوی سلێمانی
چاپخانەی هەردی

تاگەکان :