دەربارەی ئێمە

پڕۆژەی بڕیارەکانم : پڕۆژەیەکی شارستانیە، ئامانجی پێگەیاندنی کۆمەڵە گەنجێکی پێشەنگە لە بوارە جیاجیاکاندا ، بەداڕشتنەوەو بەکردارکردنی (بەها، پەیام ، ڕوانین) بۆ ژیانیان

پەیامی پڕۆژەکە : کۆمەڵە گەنجێکێکی پێشەنگی کوردین، ، ئامانجمان ڕاهێنانی گەنجانە لەبونیاد نانەوەی شارستانیەتی مرۆڤایەتی بەگشتی و نەتەوەکەمان بەتایبەتی

ئامانجی پڕۆژەکە: بە کلتورکردنی چەمکەکانی  (بەها، پەیام، ڕوانین) بەژداری پێکردنی گەنجان لە بونیاد نانەوەی شارستانیەتی مرۆڤایەتی نەتەوەکەمان ، ئامادەکردنی ١٠٠٠ گەنج لە بوارە جیاجیاکاندا لەماوەی ٥ ساڵدا ، هەنگاونان بۆ ئەستێرە بوون لە بوارەکانی

روانیننی پڕۆژەکە :

١*٥*١٠

گەياندنى ئەم پڕۆژەیە بە 1,000,001 گەنجى وڵاتەكەمان لەماوەى5 ساڵدا بۆ پێگەياندنی 1,000 گەنجى راهێنراو و بەرچاوڕۆشن بۆ پێشەنگايەتی كردنى سەرجەم بوارە جياجياكان.

ناوەڕۆکی پڕۆژەکە : ئەم پڕۆژە ئێستا لەسەر ئاستی هەرپێنج پارێزگاکەی کوردستانی باشوور (سلێمانی ، هەولێر، کەرکوک، دهۆک، هەڵەبجە) دەبێت ٥ ساڵ دەخایەنێت، تایبەتە بەگەنجان لەنێوان (١٤ – ٤٠) ساڵ کارا دەکەیب بە گەیاندنی بە 1,000,001 گەنجی پێشەنگ لەبوارە جیاجیاکانی ژیان ، لەم پڕۆژەدا کار لەسەر بەشارستانی کردنو کرداریکردن و چاندنی هەریەک لە چەمکەکانی(بەها، پەیام، پلان، ڕووانین) تاکو گەنجانی وڵاتەکەمانی لەسەر گۆش بکەین و ببێتە بەشێکی گرنگ لە ڕۆشنبیری و لەژیانی ڕۆژانەیاندا.